بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار ناجێگیرە و ئێوارەی ئەمڕۆ جارێكی دیكە بەهای ئەو دراوە ئەمریكاییە دابەزینی تۆماركرد.
ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزیوە و 100 دۆلار بە 149 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
ڕوونیشی كردەوە، بەیانی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا، بەهای 100 دۆلار بە 150 هەزار و 500 دینار بوو.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەردەوام لە بەرزی و نزمیدایە و تا ئێستا بڕیارەكانی بانكی ناوەندی نەیتوانیوە بەهاكەی بۆ نزیك نرخی فەرمی دابەزێنێت، كە بە 132 هەزار دینار دیاری كراوە.