عێراق سیستمی “5G” بۆ مۆبایل دەخاتەكار



ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی لەسەر خستنەكاری مۆبایل بە تەكنەلۆجیای نەوەی پێنجەم “5G” دا و مۆڵەتی خستنەكاریشی دا بە كۆمپانیای ” ڤۆدافۆن”.

بەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی كۆبووەوە و ڕەزامەندی لەسەر هەڵبژاردنی کۆمپانیای پەیوەندی نێودەوڵەتی “ڤۆدافۆن” وەک بەگەڕخەری پڕۆژەی مۆڵەتی مۆبایلی نیشتمانی بۆ تەکنەلۆجیای نەوەی پێنجەم پەسەند كرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتی پەیوەندییەکانی ڕاسپارد بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە ڕێکارەکانی ئامادەکاری بۆ پڕۆژەکە.

گرانترین مانگای جیهان كێشی زیاتر لە تۆنێكە
پێت گرانترین مانگای جیهان كێشی زیاتر لە تۆنێكە
هەناردەی نەوتی عێراق 103 ملیۆن بەرمیلی تێپەڕاند
دوات هەناردەی نەوتی عێراق 103 ملیۆن بەرمیلی تێپەڕاند
پەیوەنیدر