پەرلەمانی عێراق بەکۆی دەنگ (هەڵۆ مستەفا عەسكەری) لە پشكی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان وەك وەزیری ژینگەی عێراق، لە شوێنی (نزار ئامێدی) هەڵبژارد.
نزار ئامێدی، وەزیری ژینگەی پێشووی عێراق لەماوەی ڕابردوودا دەستی لە پۆستی وەزیری ژینگە كێشایەوە، بەهۆی ئەوەی لەلایەن بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتییەوە پۆستی (لێپرسراوی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە بەغدا) پێ سپارد.
لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا بە كۆی دەنگ (هەڵۆ عەسكەری) وەك وەزیری ژینگەی عێراق پەسەندكرا.