سودانی بۆ مووچەی سێ‌ مانگی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیاریدا



ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری ناردنی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵی بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دەركرد.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرپەرشتی محەممەد شیاع سودانی کۆبووە و پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.

بەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا بڕیار دراوە بۆ مانگەکانی ١٠ و ١١ و ١٢، بۆ هەر مانگێک بڕی ٧٦٠ ملیار دینار وەکو مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت.

بەپێیی بڕیارەكە “بەغدا بۆ هەر مانگێك بڕی ٧٦٠ ملیار دینار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرێت” بەوەش هەرێم بۆ مووچەی هەر مانگێك نزیكە ٢٣٠ ملیار دینار كورتهێنانی دەبێت و دەبێت لە داهاتی ناوخۆ پڕی بكاتەوە.

هەڵۆ عەسكەری لە پشكی یەكێتی بە وەزیری ژینگە هەڵبژێردرا
پێت هەڵۆ عەسكەری لە پشكی یەكێتی بە وەزیری ژینگە هەڵبژێردرا
نۆڤەمبەری توندوتیژی و دڵڕەقی
دوات نۆڤەمبەری توندوتیژی و دڵڕەقی
پەیوەنیدر