وادەی یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا



وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کە ڕۆژی 2ی كانوونی یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.

دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند: دوای گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییە براوەکانی پەرلەمانی کوردستان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەرسوومی هەرێمی بۆ یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی هەڵبژێردراوی کوردستان دەکرد.

وتیشی: بانگهێشت بۆ سەرجەم کاندیدە دەرچووەکان دەرکراوە کە ڕۆژی 2ی کانوونی یەکەمی 2024، ئامادەبن بۆ گرێدانی یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان.

700 خوێندکارى دیکە لە زانکۆکان وەرگیران
پێت 700 خوێندکارى دیکە لە زانکۆکان وەرگیران
دارایی عێراق ڕەزامەندی نیشاندا بە ناردنی سێ مووچەی کۆتایی ئەمساڵ
دوات دارایی عێراق ڕەزامەندی نیشاندا بە ناردنی سێ مووچەی کۆتایی ئەمساڵ
پەیوەنیدر