دارایی عێراق ڕەزامەندی نیشاندا بە ناردنی سێ مووچەی کۆتایی ئەمساڵ



وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندی نیشانداوە بە ناردنی مووچەی مانگەکانی 10 و 11 و 12ی ئەمساڵ و لە بەرانبەردا داوای ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆی شەش مانگی ئەمساڵ دەکات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی عێراق بە میدیای گۆڕانی ڕاگەیاند: بۆ مووچەی مانگەکانی (10 و 11 و 12)، بەغداد بڕی دوو ترلیۆن و 280 ملیار دینار رەوانە دەکات و لەبەرامبەردا داوای رادەستکردنی داهاتی ناوخۆی شەش مانگی ئەمساڵ لە هەرێم دەکات.

بەو پێیە بێت هەرێم بۆ دابەشکردنی مووچەی ئەم سێ مانگە بڕی دوو ترلیۆن و 996 ملیار دیناری پێویستە و کورتهێنانی مووچە بۆ ئەو سێ مانگە زیاتر لە 700 ملیار دینارە کە بۆ هەر مانگێک دەکاتە 236 ملیار دینار.

سەبارەت بە وادەی ناردنی پارەکەش، سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ میدیای گۆڕان وتی: “لە دوو رۆژی داهاتوودا یەکەم گوژمەی پارەکەی بەغداد دەگاتە هەرێم”.

وادەی یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا
پێت وادەی یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا
دوای چەمچەماڵ، كامێراى خاڵ بۆ خاڵ له‌ڕێگه‌یەکى دیکەی سلێمانى دادەنرێت
دوات دوای چەمچەماڵ، كامێراى خاڵ بۆ خاڵ له‌ڕێگه‌یەکى دیکەی سلێمانى دادەنرێت
پەیوەنیدر