کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات پلەی گەرما لە هەندێک ناوچە بۆ ژێر سفر دابەزێت و بەفریش لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە دوای نیوەڕۆوە ئاسمانی هەرێم دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو پاشان کاریگەری شەپۆلی بارانبارین چالاک دەبێتەوە لەسەرجەم ناوچە جیاجیاکان و تا درەنگانی شەو بەردەوام دەبێت.
ڕوونیشیکردەوە کە لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەفر دەبارێت و لە سەنتەری پارێزگەکان و قەزا و ناحیەکانیش بارانی مامناوەند و هەندێک کات نمەباران دەبێت.
سەبارەت بە سبەینی چوارشەممەش کەشناسی ڕایگەیاند، نزمترین پلەکانی گەرما ٢-٥ پلە دادەبەزێت و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان نزیک دەبێتەوە لە سفر و لە هەندێک ناوچەش بۆ ژێر سفری سیلیزی دادەبەزێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : ١٣ پلەى سیلیزى
سلێمانی : ١٢ پلەى سیلیزى
دهۆک : ٨ پلەى سیلیزى
کەرکووک : ١٤ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : ١٣ پلەى سیلیزى
زاخۆ : ٨ پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : ٣ پلەى سیلیزى
سۆران : ١٢ پلەى سیلیزى
گەرمیان : ١٨ پلەى سیلیزى