وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لەلایەن نوێنەری وەزارەتەکەیانەوە لیستی مووچەی مانگی 11یان ڕادەستی حکومەتی عێراق کرد.
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ سێشەممە لیستی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی 11، لەلایەن نوێنەری وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی عێراق کرا.
ئەمە لەکاتێکدایە هێشتا فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی 10یان وەرنەگرتووە و ناشزانرێت کەی بەغداد ڕەوانەی دەکات.