ڕێژەیەک لە مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان دەبڕدرێت و وەک بەخشینێکی ئارەزوومەندانە دەخرێتە سەر هەژماری پشتیوانی غەززەو لوبنان.
بەگوێرەی بڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، لەسەرەتای ئەم مانگەوە وەزارەتی دارایی رێژەی (1%) لە كۆی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینی لەسەرجەم دامەزراوەكانی دەوڵەت دەبڕێت، وەك بەخشینێكی ئارەزومەندانەو دەخرێتە سەر هەژماری پشتیوانی (غە*ز*زەو لوبنان)، بەشێوەیەكی یەكسان یان بەگوێرەی ئەو میكانیزمەی ئەنجومەنی وەزیران دیاریدەكات.
بڕیارەكە لەسەری ئەم مانگەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردن، هەر فەرمانبەرێكیش یان خانەنشینێك خواستی ئەوەی نەبێت بەشداری ئەو بەخشینە بكات، پێویستە لەسەری داوایەكی فەرمی بۆ سەرۆكی فەرمانگەکەی بەرزبكاتەوە بۆ ئەوەی ناوی لە لیستی بەخشەران دەربهێنرێت.