عێراق دەست بە بەرهەمهێنانی حەوت جۆری ئۆتۆمبێلی کارەبایی دەکات کە نرخەکەی لە پێنج ملیۆن دینارەوە دەستپێدەکات و گرنتی ساڵێکیشیان لەگەڵ دەبێت.
قوسەی عەلی، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی دەستەی پیشەسازی سەربازیی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی سەباح رایگەیاند، پرۆژەی دروستکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی گەیشتووەتە قۆناغێکی پێشکەوتوو و 90٪ی ژێرخانەکەی تەواو بووە.
ئەوەشی خستەڕوو کە ئومێد هەیە لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە دەستبەکاربن و مانگانە نزیکەی دوو هەزار و ساڵانە 24 هەزار ئۆتۆمبێلی کارەبایی بەرهەمبهێنن.
قوسەی عەلی ڕاشیگەیاند لە قۆناغی یەکەمدا تەنها پارچەکان کۆدەکرێنەوە و دواتریش پرۆژکە بە تەواوی خۆماڵیی دەکرێت و حەوت جۆری جیاوازی ئۆتۆمبێل دروست دەکرێت و وتیشی: “نرخەکانیان لە پێنج ملیۆن دینارەوە دەستپێدەکات کە گرنتی ساڵێکیان لەگەڵ دەبێت و هەر کەسێکیش بخوازێت دەتوانیت بە قیست بیکڕێت”.
سەبارەت بە وێستگەکانی بارگاویکردنیش، بەرپرسەکەی دەستەی پیشەسازایی سەربازیی عێراقی ڕایگەیاند، وێستگەی بارگاویکردنەوە لە بەنزینخانەکان دادەنرێن.