باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق، دەڵێت؛ روون و ڕاشكاو دەیڵێم ئیسرائیلیەكان هۆشدارییان داوە، لەچاوترساندنی میلیشیا پاڵپشتیكراوەكانی ئێران لە عێراق، كە دەستدرێژی دەكەنە سەر ئیسرائیل و گورزێکی کاریگەریان لێ دەدەن.
ئەلینا ڕۆمانسکی باڵیۆزی ئەمریکا لەعێراق دەڵێت؛ ئەو میلیشیایانە دەستپێشخەرییان كردووە لەدوژمنكاری بەرامبەر ئیسرائیل.
هاوکات ئیسرائیلییەكان حكومەتی عێراقیان ئاگادار كردووەتەوە لەراگرتنی میلیشیاكان لە دەستدرێژییە بەردەوامەكانیان بۆ سەر ئیسرائیل.
هەر لەو چوارچێوەیەدا ڕۆمانسکی وتویەتی؛ پەیاممان بۆ حكومەتی عێراق ئەوەیە كۆنتڕۆڵی ئەو میلیشیا نابەرپرسانە بكەن كە گوێ بە فەرمانەكانی حكومەت و سەرۆك وەزیران نادەن.
هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، لەبەرژەوەندی عێراق نییە ببێتە بەشێك لە ململانێ هەرێمایەتیەكان و ویلایەتە یەكگرتووەكان پێشوازی لە بەیاننامەكەی سیستانی دەكات كە جەختی لە رەتكردنەوەی دەستوەردانی بیانی كردووەتەوە، لەگەڵ سەپاندنی یاساو هێشتنەوەی چەك تەنها لەدەستی دەوڵەت و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی.