ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی گشتی هەولێر ڕایگەیاند، دوای ئەنجامدان و بەدواداچوون لە لایەن هێزەکانمانەوە، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر, سێ تۆمەتباری بازرگانی کردن بەماددەی هۆشبەر دەستگیر کران، بەناوەکانی(ب ، و ، ز)و(ب ، ع ، ح)و(ش ، ع ، ح).
هاوکات ئاماژە بەوە کراوە، ئەو تۆمەتبارانە کەسانی بیانین و لەمەرزی باشماخەوە دەربازی هەرێمی کوردستان بون و بڕێک ماددەی هۆشبەریان لەجۆری (هیرۆین) لەسەر شێوەی کەپسول(قوت) داوە و لە (گەدە) ی خۆیان هەڵیان گرتوە و بەنیاز بون لە شاری هەولێر بازرگانی پێوەبکەن.