بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی کوردستان هۆشداری بە کۆمپانیاکانی حەج و عومرە دەدات و دەڵێت”نابێت عومرەکاران بۆ شاره‌كانی (طائف و ته‌بوك و ناوچه‌كانی دیكه و سه‌ر كه‌ناراوه‌كانی جه‌دده) ببرێن”.
کاروان ستونی، بەرێوەبەری حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بلاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتییەکەیان هۆشداری توند ده‌داته هه‌موو ئه‌و كۆمپانیانه‌ی كه مۆڵه‌تی فه‌رمییان له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان وه‌رگرتووه نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك گه‌شتی شاره‌كانی (طائف و ته‌بوك و ناوچه‌كانی دیكه و سه‌ر كه‌ناراوه‌كانی جه‌دده) به عومڕه‌كاران بكه‌ن و یاخود وه‌كوو ریكلام بانگه‌شه‌ی بۆ بكه‌ن.
ئاماژەی بەوەشداوە، له پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و به‌ها پیرۆزه‌كانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و به‌لارێدا نه‌بردنی پرۆسه‌ی عومڕه و پاراستنی شكۆی ئه‌و گه‌شته ئیمانیه، ئەو بڕیارە دراوە هاوکات هیچ جۆرە بانگەشەیەکیش بۆ ئەو ناوچانە نابێت بکرێت چونكه ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و گه‌شته ئیمانییه‌ی كه عومڕه‌كاران ده‌یانه‌وێت زیاتر له شوێنه پیرۆزكان بمێننه‌وه.
هاوکات بەڕێوەبەرایەتییەکە سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومڕه ئاگادار ده‌كاته‌وه كه خۆیان له‌و كاره به دوور بگرن و هه‌ر كۆمپانیایه‌ك به‌و نیازه‌وه كاربكات تووشی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی و كارگێری ده‌بێته‌وه.