شێخ عادل ماوەتی، خەڵکی قەزای ماوەت-ە لە سنووری شارباژێڕ لە پارێزگای سلێمانی و زیاتر لە ٢٥ ساڵە دانیشتووی وڵاتی ئەڵمانیایە و لە شاری نۆرنبێرگ ڕێستۆرانتی (لە کولتورا)ی داناوە، کە خۆی خاوەنی براندەکەیە.
شێخ عادل ماوەتی بە (کوردسات)ی ڕاگەیاندووە، ” من لەسەر ئاستی ناوچەکە خاوەنی سێ براند و توانیومە هەشت خەڵات ببەمەوە، کە زۆربەیان پەیوەندییان بە کەسایەتی و توانای خۆمەوە هەیە”.
راشیگەیاند، ” ڕێستۆرانتی (لەکولتورا) ئیتاڵییە و یەکێکە لە جوانترین خواردنگەکانی ئەڵمانیا، کە لە ساڵی ٢٠١١ بە باشترین ڕێستۆرانتی شارەکە و دەورووبەری هەڵبژێردرا و زۆربەی کات کەسایەتی ناسراوی جیهانی سەردانمان دەکەن”.