پەروەردە بۆ دەوامی مامۆستایان بڕیارێك دەردەكات



بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی دەربارەی پێدانی “ڕۆژی ئۆف” بە مامۆستایان هۆشداری بە ناوەندەكانی خوێندن دەدات و دەڵێت: كارگێڕیی قوتابخانەكان بەرپرسیار دەبن.

بەگوێرەی نووسراوێكی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی، كە رۆژی 19ـی تشرینی دووەم ئاراستەی سەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی كردووە، هاتووە، “دەوامی رۆژانەی مامۆستایان (off)ـی تێدا نییە جگە لە ڕۆژانی شەممەی هەموو هەفتەیەك، بەپێچەوانەوە كارگێڕیی قوتابخانە و خوێندنگەكان بەرپرسیار دەبن”.

نووسراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی لەكاتێكدایە بەشێك لە قوتابخانەكان هاوشێوەی ساڵی رابردوو جگە لە ڕۆژانی شەممە، ڕۆژێك (off)یان بە مامۆستاكانیان داوە بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی مووچە و ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوە.

گەنجێکی کورد خاوەنی یەکێک لە باشترین خواردنگەکانی ئەڵمانیایە
پێت گەنجێکی کورد خاوەنی یەکێک لە باشترین خواردنگەکانی ئەڵمانیایە
بژمێرەكەی سلێمانی خەڵاتكرا و بە فەرمی دادەمەزرێنرێت
دوات بژمێرەكەی سلێمانی خەڵاتكرا و بە فەرمی دادەمەزرێنرێت
پەیوەنیدر