جێگری پارێزگاری سلێمانی خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیە یەکێک لە بژمێرەکانی پڕۆسەی سەرژمێری دانیشتووان لە سلێمانی و بڕیاریشی دا، كە بە فەرمی دابمەزرێنرێت.
شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی و سەرۆکی ژووری ئۆپەراسیۆنی سەرژمێری سلێمانی، لەدیوانی پارێزگا خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیە (نیان عەبدوڵا) کە کارمەند بووە لەکاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی سەرژمێری و توانی بەسەرکەتووی کارەکانی جێبەجێ بکات.
شاهۆ عوسمان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە، پرۆسەی سەرژمێری لەسلێمانی بەسەرکەوتوویی کۆتایی هاتووە، گەرچی چەند گرفتێکی تەکنیکی هەبووە پێشتر، بەڵام توانرا بەسەرکەوتوویی کۆتایی پێ بێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، “خاتوو نیان کەیەکێک بوو لە بژمێرە سەرکەوتووەکانی سلێمانی، توانیبووی لە گەڕەکی چوارباخی سلێمانی تەواوی کارەکانی بەسەرکەوتوویی ئەنجام بدات”.
جێگری پارێزگاری سلێمانی “پشتیوانی خۆیشی بۆ خاتوو نیان دەربڕی و بڕیارە لەڕێگەی جێگری پارێزگارەوە هەلی کاری بۆ بڕەخسێندرێت”.