ماوەی نزیكەی 55 ڕۆژ بەسەر دابەشكردنی مووچەی مانگی 9 تێپەڕیوە و ئەمڕۆ 25ی مانگی 11-یە، بەڵام هێشتا مووچەی مانگی 10 نەدراوە و چارەنووسی دوو مووچەی مانگەكانی (11 و 12) نادیارە و پەرلەمانتارێكیش دەڵێت: فاتیحە بۆ مووچەی مانگی 12 بخوێنن.
غەریب ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سەبارەت بە مووچەی مانگی ١٢ جگە لە خوێندنی فاتیحە، ئومێدێكی ترم نیە بیدەم بە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.
ماوەی 55 ڕۆژ تێپەڕیوە بەسەر دابەشكردنی مووچەی مانگی 9 و هێشتا هیچ وادەیەك بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 دیاری نەكراوە بەهۆی نەناردنی پارە لە بەغداوە و هاوكات، حكومەتی هەرێمیش بە داهاتی چەند مانگی ڕابردوو ئامادە نییە مووچە دابەش بكات لەکاتێکدا هه‌مو رۆژێك 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌فرۆشرێت و داهاتی ناوخۆش هه‌یه.
بڕیارە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا تیمێكی تەكنیكی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات، بۆ وەڵامدانەوەی هەر پرسیارێك لەبارەی لیستی مووچە دوای وردبینی كردن.
بە وتەی پەرلەمانتاران، ئه‌و پاره‌ی بۆ ساڵی 2024 بۆ هه‌رێم ته‌رخانكراوه بۆ مووچه ته‌نها 700 ملیار له حسابی هه‌رێمدا ماوه و به‌وه‌ش 300 ملیار دینار كورتهێنان ده‌بێت بۆ موچه، ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم ده‌ڵێن هیچ پاره‌مان نیه ئه‌و پاره‌یه پڕبكه‌ینه‌وه”.