هاتوچۆی گەرمیان لە بارەی گۆڕینی تابلۆوە داوایەک لە هاووڵاتیان دەکات



بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان داوایەک لە هاووڵاتییان دەکات و دەڵێت، لەکاتی گۆڕینی تابلۆی کۆنی ئۆتۆمبێلەکانتان بە تابلۆی تازە یان گۆڕینی ساڵیانە و خاوەندارێتی ئۆتۆمبێل، پێویست ناکات ئۆتۆمبێلەکانتان بهێنن.

بەپێی ئاگاداریەکی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیاندا هاتووە: هاووڵاتیان ئاگاداردەکەنەوە، بۆ نوێکردنەوەی ساڵیانە یان گۆڕینی خاوەندارێتی ئۆتۆمبێل دوای تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان، بۆ گۆڕینی تابلۆکانیان پێویست ناکات ئۆتۆمبێلەکانیان بهێنن بۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان.

دەشڵێت: “تەنها دەتوانن تابلۆ کۆنەکان لەگەڵ خۆیان بهێنن بەمەبەستی گۆڕینی بۆ تابلۆی نوێ و ئەم کارەش ئارەزوومەندانەیە، لەبەرامبەردا بڕی 30 هەزار دینار وەک ڕسومات وەردەگیرێت، پاشان هاووڵاتیی تابلۆکە وەردەگرێت و خۆی تابلۆکە لە ئۆتۆمبێلەکەی دەبەستێت”.

ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان شەش ملیۆن و 370 هەزار کەسی تێپەڕاند
پێت ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان شەش ملیۆن و 370 هەزار کەسی تێپەڕاند
لایەنە ناڕازییەکانی هەرێم لە بارەگای بەرەی گەل لە سلێمانی کۆدەبنەوە
دوات لایەنە ناڕازییەکانی هەرێم لە بارەگای بەرەی گەل لە سلێمانی کۆدەبنەوە
پەیوەنیدر