توندوتیژی دژی ژنان مێژوویەکی زۆر دوور و درێژی هەیە، و بە یەکێک لە بەربڵاوترین و بەردەوامترین پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ دادەنرێت، هەرچەندە ڕووداو و توندی ئەم توندوتیژییە بە تێپەڕبوونی کات و تەنانەت بۆ ئەمڕۆش جیاواز بووە، بەڵام توندی و فۆرمەکانی هێشتا لە نێوان کۆمەڵگاکاندا جیاوازن ئەم توندوتیژییە زۆرجار وەک میکانیزمێک بۆ ژێردەستەکردنی ژنان، چ لە کۆمەڵگادا بە گشتی و چ لە پەیوەندییە کەسییەکاندا سەیر دەکرێت.
توندوتیژی دژی ژنان، کە بە توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەزی، توندوتیژی سێکسی و ڕەگەزی (SGBV) ناسراوە، زاراوەیەکە بە گشتی بۆ ئاماژەکردن بە هەر کردەوەیەکی توندوتیژی کە بە ئەنقەست یان بە شێوەیەکی نائاسایی بەرامبەر بە ژنان ئەنجام دەدرێت ئەم جۆرە توندوتیژییە لەسەر بنەمای ڕەگەزئەنجامدادرێت، قوربانی پاڵنەری سەرەکییە هاوشێوەی تاوانەکانی ڕق و کینە.
ئەم توندوتیژییە لەوانەیە لە هەستکردن بە ماف، باڵادەستی، ژنکوژی، یان هەڵوێستی هاوشێوە لە تاوانبارەکەدا سەرهەڵبدات، یان بەهۆی سروشتی توندوتیژی هەندێک لە پیاوان، بەتایبەتی دژی ژنان.
جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان باس لەوە دەکات کە “توندوتیژی دژی ژنان دەرکەوتەی پەیوەندییە نایەکسانەکانی دەسەڵاتە لە ڕووی مێژووییەوە لە نێوان ژن و پیاودا” و “توندوتیژی دژی ژنان یەکێکە لەو میکانیزمە کۆمەڵایەتییە چارەنووسسازانەی کە تێیدا ژنان ناچار دەکرێن ملکەچ بن بە بەراوردکردن لەگەڵ پیاوان”.
کۆفی عەنان سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکی ساڵی ٢٠٠٦دا ڕایگەیاند، توندوتیژی دژی ژنان و کچان کێشەیەکە بە ڕێژەی پەتایە.
ئاماژەی بەوەشکردووە: بەلایەنی کەمەوە لە هەر سێ ژنێک لە سەرانسەری جیهاندا یەکێکیان لێی دراوە، ناچار کراوە سێکس بکات، یان بە شێوەیەکی تر دەستدرێژی کراوەتە سەر.
لە کاتێکدا کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان پێناسەی “توندوتیژی دژی ژنان”ی کردووە بە “هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر ژنان لەسەر بنەمای ڕەگەز، کە دەبێتە هۆی زیانگەیاندن یان ئازاری جەستەیی یان دەبێتە هۆی فشاری دەروونی بۆ ژنان، هەروەها هەڕەشەی ئەو جۆرە دەستدرێژییە، فشارلە ئافرەت دەکات کە بێ بەشبێت لە کۆمەڵگادا یاخوود بی بەشبێت لە ئازادی جا لە چوارچێوەی ژیانی گشتی یان تایبەتدا ڕووبدات.
جۆرەکانی توندوتیژی بریتین لە:
دەستدرێژی.
توندوتیژی خێزانی.
زۆرەملێی زاوزێ.
لەباربردنی ڕەگەز .
دەستدرێژیکردن لە کاتی منداڵبوون.
هاوسەرگیری زۆرەملێ.
توندوتیژی جەستەیی
توندوتیژی دەروونی
هەروەها توندوتیژییەکی دیکەش هەیە، ئەویش توندوتیژیی ئەخلاقییە،بریتییە لە: توندوتیژی دەروونی، و توندوتیژی زارەکی، کە ئامانجی دابەزینی بەهای ژنێکە لەڕێگەی جنێودان، سوکایەتی پێکردن، هاوارکردن بەسەریدا، بەناوی نەفرەت لێکراو، بانگکردنی بەقسەی قێزەون، گاڵتەکردن پێی لەبەردەم کەسانی تردا، نیشاندانی بێ ڕێزی بەرامبەری، ئەمەش وا دەکات ئەم ئافرەتە متمانەی بەخۆی لەدەست بدات هەست بکات کە دەرکراوێک بێت لە کۆمەلگەدا،و ئەم جۆرەی توندوتیژی بە یەکێک لە مەترسیدارترین جۆرەکانی توندوتیژی بۆ تەندروستی دەروونی ژنێک دادەنرێت.