وەزارەتی ڕۆشنبیری دەیەوێت”گرفتەکانی سۆشیالمیدیا” چارەسەربکات



دیداری “سۆشیالمیدیا پانتاییەک لە ڕوانگەی یاساییەوە” دەستیپێکرد کە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت لەو ڕێیەوە ڕێگەچارە بۆ گرفتەکانی سۆشیال میدیا بدۆزێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، بە چاودێری حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان دیداری “سۆشیالمیدیا پانتاییەک لە ڕوانگەی یاساییەوە” بە بەشداری لایەنە پەیوەندیدارەکان و سەندیکا و شارەزایانی بواری میدیا و ڕۆژنامەنووسان لە هەولێر دەستیپێکرد.

دیدارەکە دوو ڕۆژ دەخایەنێت و تێیدا گفتوگۆ لە بارەی ڕوانگەی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ومامۆستایانی زانکۆ و ناوەندە میدیاییەکان بۆ چارەسەری گرفتەکانی سۆشیالمیدیا و دیدگای یاسایی لە هەمبەر ئەو پرسە دەکرێت.

لە دیدارەکەدا، نوێنەری “تۆڕی میدیایی خەڵک” و ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕۆژنامەنووسانی کوردستان لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی زاخۆ، سۆران، ڕاپەڕین و گەرمیان بەشداربن.

ئامانجی سەرەکی لە سازکردنی دیداری “سۆشیالمیدیا پانتاییەک لە ڕوانگەی یاساییەوە”، دروستکردنی گفتوگۆیەکی کراوە و بنیاتنەرانەیە بۆ چارەسەری گرفتەکانی ژینگەی میدیایی.

دەنگە نەبیستراوەکان!! توندوتیژی دژی ژنان
پێت دەنگە نەبیستراوەکان!! توندوتیژی دژی ژنان
ژمارەی دانیشتووانی عێراق 45 ملیۆن کەسی تێپەڕاند
دوات ژمارەی دانیشتووانی عێراق 45 ملیۆن کەسی تێپەڕاند
پەیوەنیدر