ژمارەی دانیشتووانی عێراق 45 ملیۆن کەسی تێپەڕاند



ئەنجامی سەرژمیرییە گشتییەکەی عێراق ئاشکرای دەکات کە ژمارەی دانیشتووان 45 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە و ئەوانەش کە لە تەمەنی کارکردندان زیاتر لە 60٪ی دانیشتووان پێکدەهێنن.

ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجامی سەرژمێری گشتی ئاشکراکرد کە هەفتەی ڕابردوو بەڕێوەچوو.

سوودانی ڕایگەیاند، ژمارەی گشتی دانیشتووانی عێراق گەیشتە 45 ملیۆن و 407 هەزار و 495 کەس کە ڕێژەی 50.1٪یان نێر و 49.8٪یشیان مێن.

ڕوونیشیکردەوە لە 70.3٪ی دانیشتووانی عێراق شارنشین 29.7٪یش گوندنشینن کە لە 7 ملیۆن و 898 هەزار و 588 خێزان پێکهاتوون و تێکڕای ناوەندی ئەندامانی خێزانیش 5.3 کەسە.

سەرژمێرییەکە دەریخست کە دەستی کار 60.2٪ی دانیشتووان پێکدەهێنێت کە تەمەنیان لە نێوان 15-60 ساڵیدایە، ئەوانەش کە لە خوار تەمەنی کارکردنن ڕێژەیان 36.1٪ە و 3.7٪یش تەمەنیان لە سەروو 60 ساڵییەوەیە

سوودانی ڕاشیگەیاند، 8 ملیۆن و 37 هەزار و 221 یەکەی نیشتەجێبوون لە عێراقدا هەیە کە 92.1٪یان خانوو و 6.6٪یشیان شوقەن.

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەوەشیخستەڕوو کە تێکڕای گەشەی دانیشتووان 2.3٪ە.

وەزارەتی ڕۆشنبیری دەیەوێت”گرفتەکانی سۆشیالمیدیا” چارەسەربکات
پێت وەزارەتی ڕۆشنبیری دەیەوێت”گرفتەکانی سۆشیالمیدیا” چارەسەربکات
بافڵ تاڵەبانی: لە هەرشوێنێک پێشێلکاری بەرانبەر بە ژنان هەبێت ڕووبەڕووی دەبینەوە
دوات بافڵ تاڵەبانی: لە هەرشوێنێک پێشێلکاری بەرانبەر بە ژنان هەبێت ڕووبەڕووی دەبینەوە
پەیوەنیدر