خولێكی راهێنانی پێنچ رۆژی بۆ سەرجەم كارمەندانی بژمێر “عداد” لەسەر ئاستی كوردستان دەكرێتەوەو پاش كۆتایی هاتنی راهێنان بەبژمێرەكان، دەست بەقۆناغی كۆتایی سەرژمێری گشتی عێراق دەكرێت.
كارزان مەنتك، سەرۆكی كەرتی ڕاگەیاندنی سەرژمێری لە هەرێم رایگەیاندووە: لەمڕۆ دووشەممە_وە خولێكی راهێنانی پێنچ رۆژی بۆ سەرجەم كارمەندانی بژمێر “عداد” لەسەر ئاستی كوردستان دەكرێتەوە و دوای ئەوەش راستەوخۆ دەست بەقۆناغی سێیەم و كۆتایی سەرژمێری دەكرێت”.
بە وتەی کارزان مەنتک، “گرنگە هەموو ئەو خێزان و تاكانەی لەڕۆژانی 16 تا 22ى مانگ نەیان توانیوە خۆیان تۆمار بكەن، دەتوانن لەگەڵ دەستپێكردنی قۆناغی كۆتایی ناوی خۆیان تۆمار بكەن”.
رۆژانی 20و 21ى ئهم مانگه پڕۆسەی سەرژمێری گشتی لە عێراق و هەرێمی كوردستان دەستیپێكردو تا كاتژمێر 12:00ی شەوی 21 لەسەر 22ی ئهم مانگه بەردەوام بوو، بۆ ئەو مەبەستەش قەدەغەی هاتووچۆ لەسەرجەم ناوچەكانی عێراق و هەرێم راگەیەنرا و هاووڵاتیان پابەندكران لەكاتی سەردانیكردنی بژمێرەكان بۆ ماڵەكانیان ئامادەییان هەبێت و وەڵامی پرسیارەكانیان بدەنەوە.