کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ئەمڕۆ و سبەینێ پلەی گەرما ٧-١٣ پلە نزم دەبێتەوە و بەفریش دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمە باران لە زۆربەی ناوچەکان، لە ناوچە سنوورییەکان دابارین بەشێوەی تێکەڵەی بەفر و باران دەبێت، لە کاتەکانی شەودا کاریگەری لاواز دەبێ تەنها ناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی پارێزگای هەڵەبجە نەبێت کە بە شێوەی نمەبارانی لاواز دەمینێتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو کە پلەکانی گەرما ٦-٧ و لە ناوچە شاخاوییەکانی دەڤەری بادینان ٨-١٠ پلە نزم دەبنەوە.
سەبارەت بە سبەینێ سێشەممەش، کەشناسی ڕایگەیاند لە کاتەکانی بەیانیدا نمە باران و بەفر لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگەی دهۆک دەبارێ، لە دوای نیوەڕۆوە کاریگەی دابارین زیاد دەبێ بەرەو تەواوی ناوچەکانی هەرێم.
ڕوونیشیکردەوە کە پێشبینی دەکرێت برێکی باش بەفر ببارێت و ڕێژەکەی بگاتە ٨-١٠ سانیتمەتر، بەتایبەتیش لەناوچە سنوورییەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتدا.
کەشناسی ڕاشیگەیاند پلەی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ ١-٣ پلە دادەبەزێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : ١٥ پلەى سیلیزى
سلێمانی : ١٣ پلەى سیلیزى
دهۆک : ١١ پلەى سیلیزى
کەرکووک : ١٦ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : ١٣ پلەى سیلیزى
زاخۆ : ١٠ پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : ٦ پلەى سیلیزى
سۆران : ١٣ پلەى سیلیزى
گەرمیان : ١٦ پلەى سیلیزى