نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان پێشەنگ بووە لە پشتگیریکردنی مافەکانی ژن و دابینکردنی دەرفەت بۆ بەشداریکردنیان لە ژیانی سیاسی و کارگێڕی بە یەکسانی لەگەڵ پیاودا و پابەندیمان بە پاراستنی مافەکانی ژنان نوێ دەکەینەوە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژناندا پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند لەم ڕۆژەدا پابەنديمان به پاراستنی مافەکانی ژنان لە کوردستان نوێ دەکەینەوەو دڵنيايان دهكهينهوه كه بەردەوام دەبین لە کارکردن بۆ نەهێشتنی هەموو جۆرەکانی توندوتیژی و جیاکاری بهرانبهر ژنان. تواناسازى و بەهێزکردنی پێگەی ژن، بەردی بناغەی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی دادپەروەرتر و پێشکەوتووترە.
نێچیرڤان بارزانی دەڵێت: “هەرێمی کوردستان پێشەنگ بووە لە پشتگیریکردنی مافەکانی ژن و دابینکردنی دەرفەت بۆ بەشداریکردنیان لە ژیانی سیاسی و کارگێڕی بە یەکسانی لەگەڵ پیاودا. ئێمە باوەڕمان وایە کە ژن نەک تەنها هاوبەشێکی سەرەکييه لە بڕیاردان، بەڵکو بنەمایەکە بۆ گۆڕانکاری و گەشەپێدانی بەردەوام”.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند لەم ڕۆژەدا، داواى هاوکاريی زیاتر دەکەین لەنێوان دامەزراوە حکومییەکان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و میدیاکاندا، بۆ بڵاوکردنەوەی زياترى هۆشیاری و بەهێزکردنی بەهاکانی لێبوردەیی و یەکسانی. هەروەها جەخت دەکەینەوە کە بنبڕکردنی توندوتیژی دژی ژنان، پێویستی بە هەوڵی هاوبەشی هەمووانە بۆ دڵنیابوون لە بنیاتنانی داهاتوویەکی گەش و ئارام بۆ هەموو تاکەکانی کۆمەڵگە.
نێچیرڤان بارزانی وتیشی: “ههر لهم بۆنهيهدا بەڵێن بە ژنانی کوردستان دهدهين کە بێ وچان بەردەوام دەبین لە کارکردن بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و یەکسانی و بههێزكردنى تواناكانيان بۆ جێبەجێکردنی ڕۆڵی گرنگیان لە خزمهتكردن و بنیاتنانی وڵاتدا”.