خەڵك؛ زانیاری لەسەر دەنگە بەهێزەكەی شارەزوور ئاشكرادەكات



ئەمشەو، دەنگێكی بەهێز سنووری عەربەت و شارەزووری هەژاندووە و شارەزایانی بواری بوومەلەرزەزانی دەڵێن: تا ئێستا داتاكان هیچ ئاماژەیەكیان تۆمارنەكردووە و پێدەچێت بوومەلەرزە یان هەورەبروسكە بێت.

كەمێك لەمەوبەر لە سنووری شارەزوور و عەربەت بەتایبەت لە “باریكە” دەنگێكی بەهێز بیستراوە و هاووڵاتیان لە ماڵەكانیان هاتوونەتەدەر.

سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی و بوومەلەرزەزانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، تاوەكو ئێستا داتاكانی بوومەلەرزە هیچ ئاماژەیەكیان تۆمار نەكردووە و یەكلایی نەبۆتەوە بوومەلەرزە بووبێت یان هەورە بروسكە.

وتیشی، “پێدەچێت هەورە بروسكە بووبێت، چونكە ئێوارەی ئەمڕۆش لە سنووری كەلار هەمان دەنگ هەستی پێكرا، كە بەهۆی هەورە بروسكەوە بوو”.

لای خۆشیەوە، پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای كەشناسی و بوومەلەرزەزانی ڕایگەیاند، لەلایەن هاووڵاتیان ئاگادار کراین سەبارەت بە لەرینەوەیەک، کە لە سنوری شارەزوور و عەربەت هەستی پێكراوە و خەڵك لە ترسان لە ماڵەكانیان هاتوونەتە دەرەوە.

دەشڵێت: بەپێی ئەزموون و شارەزایمان بەهۆی ئەوەی لە لایەن هاووڵاتیان هەستی پێکراوە ئەگەری هەیە لە 3 پلە بۆ سەرەوە بێت.

سەدان ئەفسەر پلەبەرزکردنەوەیان بۆ کرا
پێت سەدان ئەفسەر پلەبەرزکردنەوەیان بۆ کرا
بە 160 مووشەك ئیسڕائیل بۆردومان كرا
دوات بە 160 مووشەك ئیسڕائیل بۆردومان كرا
پەیوەنیدر