سوپای تورکیا بە فڕۆکەی جەنگی سێ گوندی سنووری دهۆکی بۆ سێ جار لەسەر یەک بۆردومانکرد.
بەگوێرەی زانیاری سەرچاوە هەرێمییەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ سوپای تورکیا سێ جار لەسەر یەک گوندەکانی خورت و باسفری لە دامێنی چیای گارە و گوندی بیخێری سەر بە شارەدێی قەسروکی لە سنووری پارێزگای دهۆک بۆردوومان کردووە.
بەپێی سەرچاوەکان لە بۆردوومانەکەدا فڕۆکەی جەنگیی و هێلیکۆپتەری جەنگی بەکارهاتووە و تەنها لەم پاشنیوەڕۆیەدا سێ جار لەسەر یەک بۆردومانی ئەو ناوچانەی کردووە.
شایەنی باسە تورکیا چەدین کیلۆمەتر بە بیانووی بوونی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان هاتۆتە ناو خاکی هەرێم و چەندین سەربازگە و بازگەیان داناوە، و ڕۆژانەش لەڕێگەی درۆن و فڕۆکەی جەنگی و هێلیکۆپتەرەوە بۆردومان و تۆپبارانی ئەو ناوچانە دەکات کە گەریلاکانی لییە و دەکەونە سنووری پارێزگای دهۆک.