لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا سێ‌ كەس گیانیان لەدەستدا



هاتووچۆی گەرمیان ئاشكرای دەكات، دوو برینداری دیكەی ڕووداوەكەی ڕێگای كەلار – خانەقین گیانیان لەدەستدا و بەوەش ژمارەی ئەو كەسانەی لەو ڕووداوەدا گیانیان لەدەستداوە بوو بە سێ‌ كەس.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆی جۆری پێكدادان لەسەر ڕێگای كەلار – خانەقین كەسێك گیانی لەدەستدا و سێ كەسی دیكەش برینداربوون، دوو لە بریندارەكان دوای گەیاندنیان بە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار بەهۆی سەختی برینەكەیانەوە گیانیان لەدەستدا.

ڕاشیگەیاندووە، بەوەش ژمارەی ئەو كەسانەی گیانیان لەدەستدا بەرزبوەوە بۆ سێ كەس.

تورکیا سێ جار بۆردوومانی سنووری دهۆکی کرد
پێت تورکیا سێ جار بۆردوومانی سنووری دهۆکی کرد
سەرۆک کۆمار: ناتوانین پێکەوەبژین ئەگەر کێشە و ململانێکان چارەسەرنەکەین
دوات سەرۆک کۆمار: ناتوانین پێکەوەبژین ئەگەر کێشە و ململانێکان چارەسەرنەکەین
پەیوەنیدر