جووڵەی سیاسی كورد لە بەغدا بۆ مووچە دەستی پێكرد



پەرلەمانتارێكی كورد لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات، بڕیاریان داوە جێگری سەرۆكی پەرلەمان و سەرۆكی فراكسیۆنە كوردییەكان بۆ پرسی مووچە سەردانی دادگای فیدڕاڵی و وەزیری دارایی بكەن.

كاروان یاروەیس، بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لەگەڵ هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی و سۆزان مەنسور، پەرلەمانتاری عێراق و د.جەمال کۆچەر، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لەگەڵ د.شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبووینەوە.

سەبارەت بە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە وتی، “كۆبوونەوەكە دەربارەی کێشەی دواکەوتنی مووچە و کێشەی کارگەکانی هەرێمی کوردستان و کێشەی مانەفێستی گومرگی هەرێم بووە”.

ئاشكراشی كرد، لەبارەی هەنگاونان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بڕیاردرا، کە جێگری سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانیەکان سەردانی دادگای باڵای فیدڕاڵی و وەزیری دارایی فیدڕاڵی بکرێ و بۆ کێشەی مانەفێستی گومرگ و کارگەکانی هەرێمیش لەگەڵ نووسینگەی سەرۆک وەزیران قسە بکرێ”.

 

خوێندنی باڵا 30 زەمالەی خوێندنی لە هەنگاریا ڕاگەیاند
پێت خوێندنی باڵا 30 زەمالەی خوێندنی لە هەنگاریا ڕاگەیاند
کیشوەرەکان بەرەو قۆناغی وشکبوونەوە دەچن
دوات کیشوەرەکان بەرەو قۆناغی وشکبوونەوە دەچن
پەیوەنیدر