کیشوەرەکان بەرەو قۆناغی وشکبوونەوە دەچن



ناسا پشتڕاستی کردەوە کە سەرچاوە گرنگەکانی ئاوی شیرینی جیهان لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا “لەناکاو” تووشێ کەبوونەوە بوون.

ملیارەها کەس بۆ ئاوی خواردنەوە و بەرهەمهێنانی وزە پشت بە سەرچاوەی ئاوی شیرین دەبەستن، و لە سەرانسەری جیهاندا 70%ی بۆ کشتوکاڵ بەکاردێت.

10%ی ئاژەڵەکان تەنها لە ژینگەکانی ئاوی شیرین دەژین، زیاتر لە دە ساڵ لەمەوبەر زاناکان هۆشدارییان دابوو کە کەمیی ئاوی شیرین کاریگەری لەسەر زیاتر لە نیوەی دانیشتوان هەیە لە جیهاندا، و  داهاتووی جیهان تا ساڵی 2050 تووشی مەترسی گەورە دەبێتەوە ئەگەر حکومەتەکان هەنگاوی بەپەلە نەگرنەبەر.

توێژینەوەیەکی ورد و قوڵ بە بەکارهێنانی زانیارییەکانی مانگە دەستکردەکانی پڕۆژەی ناسا-ئەڵمانی بۆ وەرگرتنەوەی هێزی کێشکردن و تاقیکردنەوەی کەشوهەوا (GRACE)، تیمێکی نێودەوڵەتی زاناکان توانیان بگەنە ئەو دەرئەنجامەی کە یەدەگی ئاوی شیرین لەسەر زەوی لەماوەی دەیەی ڕابردوودا دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی کە لە مانگی ئایاری 2014وە دەستپێدەکات.

لە نێوان ساڵانی 2015 و 2023، پێوانەکان دەریانخستووە کە تێکڕای بڕی ئاوی شیرین لەسەر زەوی 290 میل سێجا کەمترە لە تێکڕای ڕێژەی تۆمارکراو لە نێوان ساڵانی 2002 و 2014.

ڕەنگە لەدەستدانی ئاوی شیرین ئاماژە بێت کە کیشوەرەکانی زەوی چوونەتە قۆناغی وشکبوونەوە.

ماتیۆ ڕودل، پسپۆڕی ئاو لە سەنتەری فڕینی بۆشایی ئاسمانی گۆدارد لە ناسا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، “ئەم کەمبوونە کتوپڕەی ئاو لەماوەی حەوت ساڵدا، یەکسانە بە دوو هێندەی قەبارەی دەریاچەی ئێری ونبوو”.

ئەم ئەنجامانە ڕەنگدانەوەی گۆڕانی کەشوهەوای زەوییە، چونکە ئەمە کیشوەرەکان بەرەو قۆناغی وشکبوونی هەمیشەیی دەبات.

کەمیی ئاوی شیرین لە بەرازیل لە ئەنجامی وشکەساڵییەکی بەربڵاوەوە دەستی پێکرد، دواتریش وشکەساڵی دیکە لە ئەمریکا و ئەوروپا و ئەفریقا و ئوسترالیا هاتە ئاراوە.

ڕەنگە گۆڕانی کەشوهەوا بەشداربێت، گۆڕانی کەشوهەوا دەبێتە هۆی ڕووداوە توندەکانی کەشوهەوا، ماوەی درێژخایەنی وشکەساڵی لە نێوان بارانبارینی زۆردا ڕێگە بە خاک دەدات وشک بێتەوە و زیاتر چڕ دەبێتەوە، ئەمەش بڕی ئاوەکە کەمدەکاتەوە کە دەتوانێت لەکاتی بارانباریندا هەڵیبمژێت.

زانایان هۆشداری دەدەن لەوەی کە کەمبوونەوەی لەناکاوی ئاوی شیرین ڕەنگە سەرەتای قۆناغێکی وشکەساڵی درێژخایەنی جیهانی بێت، کە پێویستی بە کاری بەپەلە هەیە لەلایەن حکومەتەکانەوە بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ ئەم گۆڕانکارییە، بە باشترکردنی بەڕێوەبردنی ئاو و بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا، بە ئامانجی دڵنیابوون لە بەردەستبوونی ئاوی شیرین بۆ نەوەکانی داهاتوو.

جووڵەی سیاسی كورد لە بەغدا بۆ مووچە دەستی پێكرد
پێت جووڵەی سیاسی كورد لە بەغدا بۆ مووچە دەستی پێكرد
ژنێکی کۆڵبەری كورد لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان كوژرا
دوات ژنێکی کۆڵبەری كورد لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان كوژرا
پەیوەنیدر