ژنێکی کۆڵبەری كورد لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان كوژرا



ژنێكی خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، كە كاری كۆڵبەری كردووە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی پاسدارانی ئێران كوژرا.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردەوە، ژنێکی کۆڵبەر بە ناوی (پرشنگ قوباد زاهیری) تەمەن 26 ساڵ و خەڵکی ناوچەی نەوسوودی پاوە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکداراکانی ئێران گیانی لەدەستدا.

ڕاشیگەیاندووە، ڕۆژی هەینی پرشنگ قوباد زاهیری، خەڵکی هانە گەرمەڵە سەر بە ناوچەی نەوسوودی شاری پاوە، دوای پێکانی بە گولەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران گوازراوەتەوە بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری کرماشان و بە هۆی سەختی برینەکەییەوە گیانی لەدەستداوە.

پرشنگ قوباد زاهیری دایکی منداڵێک بووە و كاری كۆڵبەری كردووە.

کیشوەرەکان بەرەو قۆناغی وشکبوونەوە دەچن
پێت کیشوەرەکان بەرەو قۆناغی وشکبوونەوە دەچن
مەسرور بارزانی لەگەڵ داود ئۆغڵو کۆبۆوە
دوات مەسرور بارزانی لەگەڵ داود ئۆغڵو کۆبۆوە
پەیوەنیدر