پەرلەمانی عێراق بڕیارێك بۆ بودجەی هەرێم دەدات



پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوەكانی دەستپێدەكاتەوە و دەنگ لەسەر هەمواری یاسای بودجەی گشتی دەكات، كە تایبەتە بە پشكی هەرێم و هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق كارنامەی دانیشتنەكانی بڵاوكردەوە، كە تیایدا ئاماژە بەوەكراوە، ڕۆژی سێ‌ شەممە 26ی تشرینی دووەم كۆبوونەوەی پەرلەمان لە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ دەستپێدەكات.

بەپێی كارنامەكە، كە دەست (خەڵك) كەوتووە، لە كۆبوونەوەكەدا خوێندنەوە و دەنگدان لەسەر 5 پڕۆژە یاسا دەكرێت، كە بریتین لە هەمواری یاسای بەرگری شارستانی و یاسای فڕۆكەوانی مەدەنی و چەند پڕۆژە یاسایەكی دیكە.

هەر بەپێی كارنامەكە، خوێندنەوەی یەكەم دەكرێت بۆ پڕۆژە یاسای هەمواری یەكەمی یاسای بودجەی گشتی فیدڕاڵی بۆ ساڵانی دارایی (2023 و 2024 و 2025) ژمارە 13ی ساڵی 2023.

لای خۆشیەوە، د. ئامانج ڕەحیم، سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بڵاویكردۆتەوە، دوای ئەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ لە ڕۆژی سێ شەممە ٥-١١-٢٠٢٤، لە چل و پێنجەمین دانیشتنی ئاسایی خۆی پڕۆژە یاسایەکی پەسەند کرد بۆ هەموارکردنەوەی مادەی (١٢/دووەم/ج) لە یاسای بودجەی فیدڕاڵیی سێ ساڵەی ژمارە (١٣ی ساڵی ٢٠٢٣) تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، بڕیارە لە دانیشتنی ژمارە (١٧) ی ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕۆژی ٢٦-١١-٢٠٢٤ خوێندنەوەی یەکەم بۆ ئەم پڕۆژە یاسایە ئەنجام بدرێت.

ڕوونیشی كردۆتەوە، وەزارەتی دارایی فیدراڵ قەرەبووی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکاتەوە لە تەرخانکراوی خەرجییە سەروەرییەکان (النفقات السیادیە) لە ناو بودجەی عێراقی فیدڕاڵ بۆ پارەی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی ئەو بڕە نەوتەی لە هەرێم بەرهەم دەهێنرێت، کە لەلایەن کۆمپانیای گشتی فیدڕاڵی بۆ بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ)ەوە وەردەگیرێت بۆ هەناردەکردنی بۆ بازاڕە نێودەوڵەتیەکان لە ڕێگای بەندەری جیهان وداهاتەکەی دەبێتە داهاتی گشتی خەزێنەی فیدڕاڵیی، یان لە ئەگەری هەناردەنەکردن بەگەر هۆکارێک ئەوا لە لایەن وەزارەتی نەوتی عێراق وەردەگیرێت و بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی بەکاردێت.

مەسرور بارزانی لەگەڵ داود ئۆغڵو کۆبۆوە
پێت مەسرور بارزانی لەگەڵ داود ئۆغڵو کۆبۆوە
قۆناغی سێیەمی سەرژمێری دەستیپێکرد
دوات قۆناغی سێیەمی سەرژمێری دەستیپێکرد
پەیوەنیدر