وەزارەتی دارایی بۆ بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست گشتاندنێکی دەرکرد و دەڵێت”دەبێتڕەچاوی تەمەنی فەرمانبەرەکە بکرێت بۆ خانەنشینبوون”.
وەزارەتی دارایی لە گشتاندنێکدا ئاماژەی بەوەداوە، بۆ بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست بەپێی بڕیاری حکومەتی هەرێم لە دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێم پێویستە فەرمانگەکە پێویستی بە ڕاژەی ئەو فەرمانبەرە هەبێت و دەبێت سێ ساڵ خزمەتی گرێبەستی هەبێت ئینجا دەکرێتە هەمیشەیی.
ئاماژە بەوەشدراوە، ئەو فەرمابەرەی دەکرێتە هەمیشەیی دەبیت بۆ ماوەی دوو ساڵ داوای گواستنەوە نەکات لەو فەرمانگەیەی لێی دەبێتە هەمیشەیی.
هاوکات دەبێت ئەو فەرمانبەرە بایۆمەتری کردبێت و خاوەنی یو پی ئێن بێت لە حکومەتی هەرێمی کوردستان
دەقی نووسراوەکەی دارایی: