كۆمسیۆن ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی پەسەندكرد



كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی پەسەند كرد و نووسراوەكە ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دەكات بۆ دیاری كردنی یەكەم ڕۆژی كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان.

نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕاگەیاند، ئەمڕۆ یەك شەممە، 24-11-2024، ئەنجوومەنی كۆمسیارانی سەر بە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەنجامی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی پەسەند كرد.

ڕاشیگەیاند، ئەنجوومەنی كۆمسیاران نووسراوی پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردن، بە شێوەیەكی فەرمی ئاراستەی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دەكات.

ئەمە لە كاتێدایە، 18ی ئەم مانگە دەستەی دادوەری لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق سەرجەم تانەكانی پەیوەست بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان یەكلایی كردەوە، كە ژمارەیان 44 تانە بوو.

ڕۆژی 20ی مانگی ڕابردوو هەڵبژاردنی گشتی بۆ خوولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام درا و بەپێی ئەنجامەكان پارتی زۆرترین كورسی و یەكێتی دووەمی بەدەستهێنا و بڕیارە لە كۆتایی ئەم هەفتەیەوە گفتوگۆكانی پێكهێنانی پەرلەمان و حكومەتی نوێ‌ دەستپێبكات.

ژمارەی كورسیی لایەنە سیاسییەكان بە گوێرەی ئەنجامی هەڵبژاردن:
پارتی دیموكراتی كوردستان: 39 كورسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان: 23 كورسی
جووڵانەوەی نەوەی نوێ: 15 كورسی
یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان: 7 كورسی
ڕەوتی هەڵوێست: 4 كورسی
كۆمەڵی دادگەریی كوردستان: 3 كورسی
بەرەی گەل: 2 كورسی
بزووتنەوەی گۆڕان: 1 كورسی
هاوپەیمانیی هەرێمی كوردستان: 1 كورسی
كۆتای پێكهاتەكان: 5 كورسی

دارایی ڕێنمایی دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەستی دەرکرد
پێت دارایی ڕێنمایی دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەستی دەرکرد
دابەشکردنی نەوت لە کەرکوک دەستپێدەکاتەوە
دوات دابەشکردنی نەوت لە کەرکوک دەستپێدەکاتەوە
پەیوەنیدر