کەشناسی: بەفر دەبارێت و خێرایی با زیاد دەکات



کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەریی ڕوو لەناوچەکەمان دەکات و بە هۆیەوە پلەی گەرما نزمدەبێتەوە بەفردەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە شەودا کاریگەری شەپۆلێکی بارانبارین لەگەڵ کاریگەری بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەریی ڕوو لەناوچەکەمان دەکات.

ڕوونیشیکردەوە کە ئەمشەو بارانبارین لەناوچە جیاجیاکان دەست پێدەکات لەگەڵ نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما و لەدرەنگانی شەودا بەفربارین لەسەر ناوچە سنوورییەکان دەست پێدەکات.

سەبارەت بە سبەینێ دووشەممەش کە شناسی ڕایگەیاند، کاریگەری شەپۆلی باران بارین زیاتر دەبێت لەئەنجامی زیادبوونی کاریگەری بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەریی و پلەکانی گەرما زیاتر ڕوو لەنزم بوونەوە دەکەن.

ئەوەشیخستەڕوو کە شەپۆلێکی بەفربارین سەرجەم ناوچە سنوورییەکان و ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە و هەندێک کاتیش نمە باران و بارانی مامناوەند لەسەرجەم جیاجیاکان دەبارێت, لەگەڵ کاریگەری ئەم کەشە ناسەقامگیرییە پێشبینی زیادبوونی خێرایی با لەهەندێ کاتدا دەگاتە سەرووی ٢٥ کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا.

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند، پێشبینی دەکرێت سبەینێ پلەی گەرما 2-5 پلە دابەزێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دادەبەزێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: ١٨ پلەى سیلیزى

سلێمانی: ١٦ پلەى سیلیزى

دهۆک: ١٧ پلەى سیلیزى

کەرکووک: ١٩ پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: ١٧ پلەى سیلیزى

زاخۆ:  ١٧ پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: ٦ پلەى سیلیزى

سۆران: ١٣ پلەى سیلیزى

گەرمیان: ٢٠ پلەى سیلیزى

زانیاری نوێ لە بارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەخرێتەڕوو
پێت زانیاری نوێ لە بارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەخرێتەڕوو
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان
دوات نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان
پەیوەنیدر