لە سنووری پێنجوێن دەست بەسەر تانکەرێکی نەوتی ڕەشدا گیرا



بەهۆی لێچوونی نەوتی ڕەشەوە، مەفرەزەیەکی پۆلیس و دارستانی ژینگەی سلێمانی لە سنووری پێنجوێن دەستیان بەسەر تانکەرێکی نەوتی ڕەشدا گرت.

پۆلیس و دارستانی ژینگەی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە: بەهۆکارى پیسبونى ژینگە هاووڵاتیەک لەسەر ڕێگاى گشتى شاخى ملەکەوە لە سنوورى پێنجوێن دەستگیرکرا و دەست بەسەر تانکەرێکى بارهەڵگرى نەوتى ڕەشدا گیرا کە بەهۆى لێچوونى نەوتى بارهەڵگرەکە مەترسى بۆسەر ژیانى خەڵک دروست کردبوو.

باسی لەوەشکردووە: پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراوەو ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایى.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان
پێت نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان
هاتووچۆی سلێمانی: 28 کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە ڕێگەیەکی دیکە کەوتنەکار
دوات هاتووچۆی سلێمانی: 28 کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە ڕێگەیەکی دیکە کەوتنەکار
پەیوەنیدر