هاتووچۆی سلێمانی: 28 کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە ڕێگەیەکی دیکە کەوتنەکار



هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند 28 کامێرای سیستەمی خاڵ بۆ خاڵ لە ڕێگەی نێوان تاسڵوجە – چەمچەماڵ کەوتنەکار و لە چوارشەممەی داهاتووەوە سەرپێچی تۆماردەکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، کامێراکانی سیستەمی چاودێری خێرایی جێگیر بە سیستەمی خاڵ بۆخاڵی نێوان تاسڵوجە – چەمچەماڵ و بە ووردتر لە سەرەتای پردی تاسڵوجە تا کۆتایی بازگەی (بانی مەقان) لە قۆناغی تاقیکردنەوەدایە و کارەکانی تەواو بووە.

ڕوونیشیکردەوە کە لە کاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممەوە (27/11/2024) کامێراکان دەکەونەکار و سەرپێچی تیژڕەوی تۆمار دەکەن.

هاتووچۆی سلێمانی ڕاشیگەیاند، ئەوەی گرنگە شۆفێران بیزانن و بۆئەوەی تووشی ڕووداو و کارەسات و سزای دارایی نەبن، پابەند بن بەو خێراییانەی کە دیاریکراوە لەڕێی هێماکانی هاتووچۆ.

لە ڕاگەیەندراوەکەی هاتووچۆی سلێمانیدا هاتووە: “باس لەوە دەکرێت شۆفێر لە ئاستی کامێراکان بەخێرایی یاسایی بڕوات دواتر خێراییەکەی زیاد بکات تا ئاستی کامێرایەکی تر و دووبارە هێواشی بکاتەوە خێرایی تۆمار ناکات ئەبێت دڵنیابن کە ئەم بۆچوونە هەڵەیە، چونکە سیستەمی خاڵ بۆ خاڵ ( پۆینت تو پۆینت) ئەو ماوەیەی نێوان کامێراکان هەژمار دەکات و سەرجەم کامێراکان بە هەردوو ئاڕاستە لە نێوان تاسڵووجە – چەمچەماڵ و بە پێچەوانەوە بەرەو ئاڕاستەی سلێمانی بەستراونەتەوە بەیەکەوە کە ژمارەیان 28 کامێرایە”.

لە سنووری پێنجوێن دەست بەسەر تانکەرێکی نەوتی ڕەشدا گیرا
پێت لە سنووری پێنجوێن دەست بەسەر تانکەرێکی نەوتی ڕەشدا گیرا
ئاماری نوێی تووشبوانی شێرپەنجە لە سلێمانی ڕاگەیەندرا
دوات ئاماری نوێی تووشبوانی شێرپەنجە لە سلێمانی ڕاگەیەندرا
پەیوەنیدر