“سەدام حسێن لەسەر هەڵەبجە  نزار خەزرەجی سەرزەنشت کرد”



زاوایەکی سەدام حسێن بانگەشەی ئەوە دەکات عەلی حەسەن مەجید بە “ناهەق” پاشناوی کیمیاوی خراوەتە پاڵ و سەدام حسێن لەسەر کیمیابارانکردنی هەڵەبجە نزار خەزرەجی سەرزەنشت کردووە.

جەمال مستەفا سوڵتان، زاوا و سکرتێری دووەمی تایبەتی سەدام حسێن لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت، باس لە سەردەمی حکومڕانی و ڕووخانی ڕژێمی بەعس دەکات.

سوڵتان پێیوایە بە ناهەق پاشناوی “کیمیاوی” خراوەتە پاڵ عەلی حەسەن مەجید کە تاوانباری سەرەکی کیمیاوبارانکردنی شاری هەڵەبجەیە بە چەکی کیمیاوی و ڕاشیدەگەیەنێت: “لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی وەزیراندا سەدام حسێن سەرزەنشتی نزار خەزرەجی کرد بە هۆی ئەوەی لە هەڵەبجە کردی بێ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ سەرکردایەتی”.

جەمال مستەفا سوڵتان ساڵی 1964 لە شاری تکریت لەدایکبووە و یەکێک بووە لە متماتەنەپێکراوەکانی سەدام، هەر بەو هۆیەوەشەوە بووەتە سکرتێری دووەمی و لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیرانیشدا بەشداری کردووە.

سوڵتان لە 21ی نیسانی 2003دەستگیرکراو و ڕۆژی 17ی حوزەیرانی 2021 ئازادکرا.

زاواکەی سەدام پاش ئازادکردنی لە بەغداوە چووەتە هەولێر و چاوی بە مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کەوتووە و دواتریش چووەتە دەوحەی پایتەختی قەتەر و لەوێ لەگەڵ حەلای هاوسەری و ساجیدی خێزانی سەدامدا دەژی.

بڕیارە ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت لە ژمارەکانی داهاتوویدا چاوپێکەوتنەکە بە چەند بەشێک بڵاوبکاتەوە.

ئاماری نوێی تووشبوانی شێرپەنجە لە سلێمانی ڕاگەیەندرا
پێت ئاماری نوێی تووشبوانی شێرپەنجە لە سلێمانی ڕاگەیەندرا
پشتیوان سادق: لە سبەینێوە پارتی ئامادەیە بۆ دانووستاندن لەگەڵ لایەنەکانی تر
دوات پشتیوان سادق: لە سبەینێوە پارتی ئامادەیە بۆ دانووستاندن لەگەڵ لایەنەکانی تر
پەیوەنیدر