ئەنجومەنی نوێنەران دەربارەی هەڕەشەکانی ئیسرائیل کۆدەبێتەوە



ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دانیشتنێکدا کە بەشێکی بە نهێنی بەڕێوەدەچێت، هەڕەشەکانی ئیسرائیل تاوتوێ دەکات.

مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی “سەباح” ڕایگەیاند، سبەینێ ئەنجومەنەکە دانیشتنێک بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەڕەشەکانی ئیسرائیل ئەنجام دەدات کە بەشێکی بە ئاشکرا و بەشێکیشی بە نهێنی بەڕێوەدەچێت.

مەشهەدانی وتیشی: “ئەنجومەنی نوێنەران نوێنەری گەلە و بە هیچ جۆرێک دەستدرێژیکردنە سەر سەروەری عیراق قبوڵ ناکات، لە چوارچێوەی یاسا و دیپلۆماسیەتدا هەموو ڕێکارێکی پێویست دەگرێتەبەر” و پشتیوانی ئەنجومەنەکەشی بۆ حکومەت دووپات کردەوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە هەموو ڕێکارێک دەگرنەبەر بۆ کردنەوەی کەناڵی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتە کاریگەرەکان بۆ ئەوەی عێراق لە هەر دەستدرێژییەک بپارێزرێت.

ئەم جموجوڵەی عێراق لە کاتێکدایە کە مەترسییەکان دەربارەی ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر پێگە و کەسایەتی میلیشیا شیعەکانی سەر بە ئێران لە زیادبووندان و چاوەڕاوان دەکرێت تۆڵەی ئەو هێرشانە لە میلیشیاکان بکاتەوە کە بە زیاتر لە ساڵێکە بە پاساوی پشتیوانیکردن لە غەززە و لوبنان دەیکەنە سەر ئیسرائیل.

نرخی نەوت لە بەرزیدا جێگیرە
پێت نرخی نەوت لە بەرزیدا جێگیرە
كۆمەڵ: ئەو حزبانەی هەرێمەكەیان گەیاندە دۆخێكی ناهەموار، دەنگەكانیان زیادیكرد
دوات كۆمەڵ: ئەو حزبانەی هەرێمەكەیان گەیاندە دۆخێكی ناهەموار، دەنگەكانیان زیادیكرد
پەیوەنیدر