کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، لە سبەی شەوەوە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا ئاشکرای کرد: ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەرز دەبیتەوە بە یەک بۆ دوو پلەى سیلیزى بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.
کەشناسی هەرێم باسی لەوەشکردووە: سبەینێ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەکاتەکانى شەودا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و هەورى تەواو سەرەتا بە نمە باران دەست پێ دەکات لە ناوچەکانى رۆژئاواى هەرێم لە درەنگانى شەودا هەموو ناوچەکانى هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە.
دەشڵێت: پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بە بەراورد بە پلەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 22
سلێمانی: 19
دهۆک: 21
زاخۆ : 21
هەڵەبجە: 20
کەرکوک: 21
سۆران: 18
حاجی ئۆمەران: 10
گەرمیان: 24