کۆمیسیۆنی باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان لە عێراق ڕایگەیاند، لەم هەفتەیەدا ئەنجامى کۆتایى هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان و ئەنجامی تانەکان رادەگەیەنن.
ئەمڕۆ شەممە عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە عێراق بە میدیای یەکێتی ڕاگەیاند، دواى ڕەتکردنەوەى تانەکان لەلایەن دەستەى دادوەریی هەڵبژاردنەوە، لەم هەفتەیەدا ئەنجامى کۆتایى تانەکانیی هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان ڕادەگەیەنن و سبەینێ بە فەرمى کاتەکەى دیاریی دەکەن.
ئەمە لە کاتێکدایە، ڕۆژى 18ى تشرینی دووەمی 2024، دەستەى دادوەریی هەڵبژاردن، سەرجەم تانەکانى لەبارەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان ڕەتکردەوە.