ئەمڕۆ هەینی، ئەندازیار سامان سابیر، بەڕێوەبەری گواستنەوەی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند” دوای پێنج روژ کارکردنی چڕ لەلایەن ئەندازیاران و کارمەندانی هۆبەکانی چاکسازیی هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبای سلێمانی و ڕاپەڕین و بەشی ئامێرەکان، ئەمڕۆ کاری گۆرینی تەلی ناو تۆڕی ویستگەی گوڕینی کارەبای چوارقورنە لە s t بۆT T کۆتایی هات .
سەبارەت بە گرنگی کارەکە بەڕێوەبەری گواستنەوەی کارەبای سلێمانی وتی” پرۆژەکە گرنگی زۆر هەیە توانای گواستنەوەی کارەبا لە وێستگەی ڕانیە بۆ وێستگەی چوارقورنە و سنوری ویستگەی حاجی ئاوا و ئیدارەی سۆران زیاتر دەکات، هەروەها لۆد لەسەر هێڵی ١٣٢ کی ڤی تاسلوجە – دوکان کەم دەکات.