سبەینێ بەنزینی حكومی بە نرخی 750 دینار بۆ هەر لیترێك لە 27 بەنزینخانەی سنووری پارێزگای هەولێر دابەش دەكرێت.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی هەولێر بڵاویكردەوە، سبەینێ بەنزینی حكومی لە 27 بەنزینخانە بەردەست دەبێت بۆ شۆفێران.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە دوو ڕۆژی قەدەغەی هاتووچۆدا دابەشكردنی بەنزینی حكومی ڕاگیرابوو.