حەسەن تۆران: 260 هەزار كەس لە هەولێر و سلێمانییەوە هێنرانە كەركوك



سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەمەبەستی گۆڕینی دیموگرافیای شارەکە بەر لە سەرژمێری گشتی 260 هەزار کەس لە دەرەوە هێنرانە کەرکوك.

حەسەن تۆران، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق بۆ ئاژانسی (ئەنادۆڵ)ی توركیا ڕایگەیاندووە، بەمەبەستی گۆڕینی دیموگرافیای شارەکە، بەر لە سەرژمێری گشتی 260 هەزار کەس لە دەرەوە هێنرانە کەرکوك و لەسەر نفوسی کەرکوک تۆمارکران.

ڕاشیگەیاندووە، بینیومانە بەر لە ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی، لە شارەکانی هەولێر و سلێمانییەوە ژمارەیەکی زۆر خێزان هێنراونەتە کەرکوک.

وتیشی، “هەوڵێکی جددی هەیە بۆ گۆڕینی دیموگرافیای کەرکوک و تێکدانی شوناسی تورکمانی شارەکە” بۆیە داوا دەكەین ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی سەرژمێری تا وردبینی لەسەر بنەمای سەرژمێرییەکەی ساڵی 1957 دوابخرێت.

دابەشكردنی بەنزینی 750 دیناری حكومی دەستپێدەكاتەوە
پێت دابەشكردنی بەنزینی 750 دیناری حكومی دەستپێدەكاتەوە
ئەمڕۆ 51 ڕۆژە مووچە نەدراوە و كاتی بایكۆت دیاریكرا
دوات ئەمڕۆ 51 ڕۆژە مووچە نەدراوە و كاتی بایكۆت دیاریكرا
پەیوەنیدر