هاكان فیدان: هەواڵی خۆش لەبارەی نەوتی كوردستان هەیە



وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایدەگەیەنێت، هەواڵی خۆش لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی كوردستان هەیە لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە و بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەكاری پێویستیان كردوە.

هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا لەبەردەم لیژنەی بودجە و پلاندانانی پەرلەمانی وڵاتەكەی سەبارەت بە بودجەی ساڵی 2025 باسی لە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە كرد.

هاكان فیدان، كە بۆ میدیاكانی وڵاتەكەی قسەی كردووە، دەڵێت: “هەواڵێكی خۆش هەیە، بە تایبەت لەبارەی كردنەوەی هێڵی بۆرییەكە چاوەڕێی پێشهاتێكی باش دەكەین، ئامادەكاریمان كردوە تاوەكو هێڵی بۆرییەكە بكرێتەوە”.

وتیشی، “پەیوەندییەكانمان لەگەڵ هەرێمی كوردستان زۆر باشن، هەوڵدەدەین كێشەكانی نێوان بەغدا و هەولێریش چارەسەر بكەین، ئێمە تاكە پارێزەری كوردانی ڕۆژهەڵات و باشووری وڵاتەكەمانین. ئەمە مێژوە و ناتوانین بیگۆڕین”.

جەختیشی كردەوە، “ئامادەكاری پێویستمان كردوە بۆ كردنەوەی بۆری نەوتی عێراق-توركیا بە مەبەستی دەستپێكردنەوەی هەنادەی نەوتی هەرێمی كوردستان”.

لە مانگی ئازاری ساڵی 2023ەوە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بە بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریس لەسەر سكاڵای عێراق ڕاگیراوە و هاوكات لە سكاڵاكەدا زیاتر لە 1.5 ملیار دۆلار قەرەبوو دراوە بەسەر توركیادا.

دەربارەی قەدەغەی هاتووچۆ بڕیار درا
پێت دەربارەی قەدەغەی هاتووچۆ بڕیار درا
مەسرور بارزانی: پێویستە مووچەی هەرێم دابین بكرێت
دوات مەسرور بارزانی: پێویستە مووچەی هەرێم دابین بكرێت
پەیوەنیدر