مەسرور بارزانی: پێویستە مووچەی هەرێم دابین بكرێت



سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كۆبووەوە و جەختی لە دابین كردنی مووچە و شایستە داراییەکان و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان كردەوە.

مەرسور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ لە شاری دهۆک، پێشوازیمان لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد .

ڕوونیشی كردۆتەوە، بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەمان تایبەت بوو بە ئامادەکارییەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هاوڕابووین لەسەر پێکهێنانی حکومەتێکی یەکگرتووی گشتگیر، کە لە زووترین کاتدا دەستبەکار بێت و بەبێ جیاوازی، خزمەتی هەموو هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکات.

دەشڵێت: “جەختمان لە گرنگیی دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکان و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە” و هەروەها بیروڕامان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا ئاڵوگۆڕ کرد .

هاكان فیدان: هەواڵی خۆش لەبارەی نەوتی كوردستان هەیە
پێت هاكان فیدان: هەواڵی خۆش لەبارەی نەوتی كوردستان هەیە
وادەی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەران ڕاگەیەنرا
دوات وادەی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەران ڕاگەیەنرا
پەیوەنیدر