بارزانی: زەمینە ئامادەکراوە بۆ پڕۆسەیەکی ئاشتیی هەمەلایەنە بۆ پرسی کورد لە ناوچەکەدا



سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كۆڕبەندی “مێپس-2024) لە دهۆك ڕایگەیاند، ئومێدەوارین هەمووتان پشتگیریمان بكەن، بۆ ئەوەی لە داهاتوو یەك هەرێم، یەك پەرلەمان، یەك حكومەت و یەك هیزی پێشمەرگەمان هەبێت.

ئەمڕۆ هەینی، 22-11-2024، پێنجەمین كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس-2024) لە زانكۆی ئەمەریكی – كوردستان لە شاری دهۆك دەستی پێ كرد.

مەسعود بارزانی لە كۆڕبەندەكەدا وتارێكی پێشكەش كرد و ڕایگەیاند “ئەم كۆڕبەندە گرنگە، بۆیە هەموو ناوچەكە پێویستی بە ئاشتی و ئاسایشە، ئەزموونی هەموو میللەتان و وڵاتان دەریخست، كە بەشەڕ هیچ ئەنجامێك بەدەست نایەت، بەڵكو بە ئاشتی و بە لێكتێگەیشتن و بەڕێز لەیەكتر گرتن، ئەمەیە ڕێگای ڕاست بۆ چارەسەری هەموو گرفتەكان.”

ئاماژەی بەوەشكرد، “پێش مانگێك هەڵبژاردنێكی مێژوویی لە هەرێمی كوردستان ئەنجام درا، پێشبینی هەموو لایەك ئەوە بوو كە ئەو هەڵبژاردنە ناكرێت، یان ئەگەر بكرێت گرفتی زۆر دێتە پێش، بەڵام بە پێویستی ئەزانم سوپاسێكی گەرمی گەلی كوردستان بكەم، سەری ئێمەیان بەرزكردەوە و پیشانیشیان دا، كە لە كاتی پێویستدا هەست بە بەرپسیارەتی دەكەن.”

بارزانی وتیشی، “لەو هەڵبژاردنە لە سەدا 72ـی خەڵك بەشداری كرد، ئەنجامەكانیش ئاشكرا بوون، ئومێدەوارین هەموولایەك هەڵسوكەوت لەگەڵ شەرعیەت بكەن، هەروەها هەنگاوی داهاتوو، كە دوای چەند ڕۆژێك ئەنجامەكان لەلایەن كۆمسیۆنەوە ڕادەگەیەندرێن، دەست بە گفتوگۆ دەكرێن لەنێوان هەموو لایەنەكان، بۆ ئەوەی هەرچی زووترە پەرلەمان دەست بەكار بێت و هەنگاوەكانی دیكەشی بەدوا دابێت”.

ڕاشیگەیاند، هیوادارین بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق چاو لە هەرێمی كوردستان بكرێت.

جەختیشی كردەوە، “ئومێدەوارین هەمووتان پشتگیریمان بكەن، بۆ ئەوەی لە داهاتوو یەك هەرێم، یەك پەرلەمان، یەك حكوومەت و یەك هیزی پێشمەرگە لەكوردستان هەبێت”.

نرخی زێڕ بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە
پێت نرخی زێڕ بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە
سودانی بڕیارێكی دەربارەی سەرژمێری دەركرد
دوات سودانی بڕیارێكی دەربارەی سەرژمێری دەركرد
پەیوەنیدر