كۆرتوا باسی ڕۆیشتنی ڕۆناڵدۆ دەكات بۆ نەسری سعودی



تیبۆ كۆرتوای بەلجیكی گۆڵپارێزی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی، باس لە ڕۆیشتنی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەفسانەی پورتوگالی دەكات بۆ یانەی نەسری سعودی.

لەم چەند كاتژمێرەی دواییدا نێردەی ڕیاڵ مەدرید گەیشتە شانشینی عەرەبی سعودیە بۆ بەشداریی لە پاڵەوانێتی جامی سوپەری ئیسپانی.

تیپی شاهانە خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤالنسیا لەسەر خاكی سعودیە ئامادە دەكات لە جامی سوپەری ئیسپانی.

گۆڵپارێزە بەلجیكییەكە لە كۆنفرانسێكی ڕۆرژنامەوانیدا لەبارەی گواستنەوەی ڕۆناڵدۆ بۆ نەسر ڕایگەیاند:”ئەو بۆندە مەودای خواستی سعودیە دەردەخات بۆ پەرەپێدانی وەرزش، بڕیارەكەش بۆ كریستیانۆ دەگەڕێتەوە، بەڵام مەودای خواستی سعودیە دەردەخات بۆ باشتركردنی تۆپی پێ‌، بۆیە ئەوییان هێناوە تا خولی سعودی ببنەوە”.

چەند ڕۆژێك لەمەوبەر نەسر بۆندە مێژووییەكەی لەگەڵ یاریزانە تەمەن 37 ساڵە پورتوگالییەكە ڕاگەیاند كە بۆ ماوەى دوو ساڵ درێژە دەكێشێت.

 

 

یەكێتی ئەوروپا و ناتۆ لەبارەی ئۆكرایناوە بڕیاریاندا
پێت یەكێتی ئەوروپا و ناتۆ لەبارەی ئۆكرایناوە بڕیاریاندا
ڕێكارێكی ئەنجومەنی وەزیران بۆ بەرگرتن لە بەرزبوونەوەی نرخى دۆلار
دوات ڕێكارێكی ئەنجومەنی وەزیران بۆ بەرگرتن لە بەرزبوونەوەی نرخى دۆلار
پەیوەندیدار