ئەمڕۆ هەینی لە شاری دهۆك، پێنجەمین كۆڕبەندی ‘مێپس-2024’ بە بەشداری مەسعود بارزانی و ژمارەیەك كەسایەتی و بەرپرسی عێراقی و جیهانی بەڕێوە دەچێت.
ئەمڕۆ هەینی 22/ 11/ 2024، بە بەشداری مەسعود بارزانی و زیاتر لە 120 سەرۆك و كەسایەتییەكانی جیهان و ناوچەكە و عێراق، پێنجەمین كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ‘مێپس-2024’ لە شاری دهۆك بەڕێوە دەچێت.
بەپێی ڕاگەیەنراوی كۆڕبەندەكە، “تەوەری سەرەكی كۆڕبەندەكە بریتییە لە ناكۆكییەكانی ناوچەكە و ئالیەتی ڕێگریكردنە لە فراوانبوونی گرژییەكان”.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە پێنجەمین كۆڕبەندی مێپس، كە زانكۆی ئەمریكی-كوردستان ڕێكیخستووە، چەند پانێڵێك لەبارەی دۆخی ناوچەكە و ڕێگەچارەكان بۆ كۆتاییهێنان بە گرژی و ئاڵۆزییەكان سازدەكرێن. بەتایبەت كە شەڕ بەرۆكی زۆربەی وڵاتانی گرتووەتەوە و تادێت فراوانتریش دەبێت.