ژنێكی خەڵكی چەمچەماڵ بووە بە تەمەنترین كەسی عێراق



قائیمقامی چەمچەماڵ ڕایدەگەیەنێت، “بە تەمەنترین هاووڵاتیی عێراق لە چەمچەماڵە و تەمەنی 124 ساڵە”.

ڕەمەک رەمەزان، قائیمقامی چەمچەماڵ ڕایگەیاندووە، ئێوارەی دوێنێ پێنج شەممە سەردانی ماڵی (مەنیجە حمە غریب حمەخان) مان کرد لەناحیەی شۆڕش.

باسی لەوەشکردووە، “بۆ بەسەرکردنەوە و هەواڵپرسینی پورە مەنیجە و خانەوادەکەی چووینە لایان و سەردانمان کرد”.

ئاشكراشی كردووە، مەنیجە خان، ژنێکی کوردە و خاوەنی کارتی نیشتمانییە و بە گوێرەی کارتی نیشتیمانییەکەی، مێژووی لەدایکبوونی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1900، واتە تەمەنی 124 ساڵە و بەو پێیەش بێت، تەمەنی لە بەتەمەنترین کەسی جیهان گەورەترە، کە لە ژیاندایە و تەمەنی 117 ساڵە.

بارزانی بەشداری لە كۆڕبەندی “مێپس” دەستپێدەكات
پێت بارزانی بەشداری لە كۆڕبەندی “مێپس” دەستپێدەكات
ڕێژەی سەرژمێری پارێزگاكانی عێراق و هەرێم ڕاگەیەنرا
دوات ڕێژەی سەرژمێری پارێزگاكانی عێراق و هەرێم ڕاگەیەنرا
پەیوەنیدر