كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی ڕاگەیەنرا



وەزارەتی كارەبای هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە دوو ڕۆژی پشووی سەرژمێری گشتی دانیشتوواندا ڕۆژانە 22 كاتژمێر كارەبا دراوە بە هاووڵاتیان.

بەڕێوەبەرایەتیی كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە ڕۆژی یەكەم و دووەمی پشووی سەرژمێریی گشتی (22) كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتیان دراوە.

ڕاشیگەیاندووە، پلانەکە لە ڕێگەی بەرێوەبەرایەتیی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی كۆنتڕۆڵی شارەكان جێبەجێ كراوە.

جەختیشی كردۆتەوە، لەم دوو ڕۆژەدا زیاتر لە 7000 فەرمانبەری ئیشكگری كارەبا بۆ چارەسەركردنی هەر گرفتێكی تەكنیكی لە تۆڕ و وێستگەكان و كارەبای هاوبەشانی ماڵان لەسەر هێڵ بوون.

 

ڕێژەی سەرژمێری پارێزگاكانی عێراق و هەرێم ڕاگەیەنرا
پێت ڕێژەی سەرژمێری پارێزگاكانی عێراق و هەرێم ڕاگەیەنرا
قەدەغەی هاتووچۆ درێژكرایەوە و قۆناغی سێیەم دوادەكەوێت
دوات قەدەغەی هاتووچۆ درێژكرایەوە و قۆناغی سێیەم دوادەكەوێت
پەیوەنیدر